یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریی جه‌سته و نه‌هێشتنی ڕیژه‌ی كالۆری به‌رز له جه‌سته‌دا، میوه‌ی هه‌نجیره، چونكه پێكهاته‌یه‌كی پڕ ڤیتامینی هه‌یه كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌نجیر ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و له‌ناوبردنی چه‌وریی زیاده‌ی جه‌سته، چونكه ڕیژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ریشاڵی تێدایه كه چه‌وری جه‌سته هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه و له كێشی زیاد رزگارت ده‌كات.
پزیشكان ئه‌وه‌شیان روون كردووه‌ته‌وه كه هه‌نجیر رێژه‌ی كالۆری جه‌سته‌ش كۆنترۆڵ ده‌كات به‌هۆی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی ڤیتامین A و C و ماده‌ی ریشاڵی، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاتانه‌ی هه‌نجیر یارمه‌تییه‌كی باش ده‌بن بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری له جه‌سته، چونكه جه‌سته چالاك ده‌كه‌ن و هاوكاری ده‌كه‌ن له جووڵه‌ی زیاتر بۆ زیاتر سووتانی كالۆری.