رۆناڵدۆ داوای كردووە لە وەرزی داهاتوو شوێنی یاریكردنی بگۆڕن


كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بۆ وەرزی داهاتوو شوێنی یاریكردنی لەنێو یاریگە بگۆڕن.

رۆناڵدۆ داوای كردووە لە وەرزی داهاتوو شوێنی یاریكردنی لە باڵی چەپەوە بۆ هێرشبەری تەواو و سەری رم بگۆڕن. رۆژنامەی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاشكرای كردووە.

رۆناڵدۆ هەروەها داوای لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید كردووە واز لە بیرۆكە و گەڕان بەدوای هێرشبەری سەری رم بێنن، چونكە لە وەرزی داهاتوو ئەو ئەو رۆلە دەبینێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێرێز بڕیاریدابوو بۆ وەرزی داهاتوو كەریم بەنزیمای هێرشبەری یانەكەی بفرۆشێت و لە شوێنی ئەویش گرێبەست لەگەڵ هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی یان ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئیمزا بكات.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: رۆناڵدۆ دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو زیاتر لە گۆڵ نزیك ببێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە خەونەكانی نزیكتر بێت كە ئەویش تۆماركردنی گۆڵە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید ئێستا بەدوای یاریزانێكەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو شوێنی رۆناڵدۆ لە باڵی چەپ پڕ بكاتەوە و بۆ ئەمەش چەند ئەستێرەیەك پاڵێوراون كە ئەوانیش برێتین لە نیمار دا سیلڤا، پاولۆ دیبالا، ئەنتوان گریزمان و محەمەد سەڵاح.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:02:26:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌