زۆر له خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت پیاوان، هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونیانه‌وه كونێكی بچووك له‌سه‌ر گوێیان ده‌رده‌كه‌وێت كه به خاڵی گوێ ناو ده‌برێت.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌م كونه‌ی له گوێی هه‌ندێك كه‌سدا به‌دیار ده‌كه‌وێت، جۆرێكه له نه‌نگی له جه‌سته‌دا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێكی باوه، بۆیه زۆر نه‌بووه‌ته كێشه لای خه‌ڵكی.
به ڕێژه‌ی %1 دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م نیشانه‌یه له گوێیاندا هه‌یه، به‌ڵام كۆی گشتی دانیشتووانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئاسیا و ئه‌فریقا نزیكه‌ی %4 بۆ %10 حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه.
نیل شۆبین زانای به‌ناوبانگی زینده‌زانی و پسپۆڕی بواری پێگه‌یشتنی جه‌سته‌یی، ئه‌م كونه ناو گوێی به كونی بچووكی سه‌ر ڕیشاڵه‌كانی په‌نا گوێی ماسی چواندووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه دڵنیای ده‌كاته‌وه كه وه‌ك ئه‌و نیشانه‌یه‌ی ماسی بێ زیانه و بوون و نه‌بوونی له گوێی مرۆڤدا یه‌ك شته، واته هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ته‌ندروستییان نییه.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، تاكه زیان كه ڕه‌نگه به جه‌سته‌ی مرۆڤی بگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه، له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌واچوونه ناویه‌وه تووشی هه‌وكردن بێت، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری زۆر به ئاسانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به باشی ماوه ماوه پاك بكرێته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌شی نابێت.
له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا، ئه‌و پزیشكه ڕێنوێنی به‌و كه‌سانه‌ی دا كه گوێیان هه‌مان نیشانه‌ی تێدایه، كه هه‌رگیز بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری به‌كاری نه‌هێنن، واته گواره له‌وێ دانه‌نێن چونكه گۆشتێكی ڕووته و ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌وكردن و برینداربوونی هه‌یه.