بهدرێژایی مێژوو زۆر نەخۆشی هەبوون خەڵكی چارەسەریان نەزانیون، بەوهۆیەوە زۆر كەس گیانیان لە دەست داوە، زۆرجاریش پەنایان بۆ چارەسەری سروشتی بردووە، یەكێك لە كێشە باوەكان بوونی كرمە جۆراوجۆرەكانە لەناو جەستەی مرۆڤ، بۆ ئەمەیش باشترین چارەسەری سروشتیتان پێ ئاشنا دەكەین، كە كرمەكان دەكوژێ و بە تەواوی لەناویان دەبات.
پێكهاتەكان نیو كوپ سیری هاڕاو، نیو كوپ پیازی هاڕاو و نیو كوپی تریش زەنجەفیلی هاڕاو، لەگەڵ 700 میلیگرام سركەی سێو و كەوچكێكی گەورە زەردەچەو و كەوچكێكی گەورە تووری هاڕاو و دوو بیبەری توون.
تەواوی ئەو پێكهاتانە بخەرە ناو خەڵاتێكی كارەبایی تا بە تەواوی تێكەڵی یەكتر بن، ئنجا لێی بگەڕێن تا سارد دەبێتەوە، دواتر بۆ ماوەی دوو هەفتە هەموو ڕۆژێك بیخۆنەوە و بە تەواوی كرم و هەرچی زیندەوەری ناو جەستە هەیە كە زیان بە بەشە جیا جیاكانی جەستە دەگەیەنن، لەناوی دەبات و تەندروست و باش دەتهێڵێتەوە.