به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی ئوردن بڕیاری دا، چیتر ڕێ به هاورده‌كردنی هیچ سلایمێك بۆ وڵاته‌كه‌یان نه‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له مه‌ترسی بپارێزن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی سلایم ماوه‌یه‌كه زۆر له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و منداڵانی هه‌موو وڵاتێك ده‌ستیان به كڕینی كردووه، بازرگانان و به چه‌ندان جۆری جیاواز ڕه‌نگ و شێوه‌ی لێ دروست كراوه، ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان زیانێكی زۆر به هۆی ئه‌و ماده زیانبه‌خشه‌وه به جه‌سته و ته‌ندروستییان بگات.
حاتم ئه‌زره‌عی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئوردن ڕای گه‌یاند، مه‌حموود شه‌باب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ڕێگری له هه‌موو جۆره سلایمێك ده‌كات كه بێنه وڵاته‌كه‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ته‌ندروستی منداڵان بپارێزێت و له‌و ماده زیانبه‌خشه دووریان بخاته‌وه.
له ماده‌ی سلایمدا گیراوه‌ی بۆریك ئه‌سید هه‌یه كه ماده‌یه‌كی زیانبه‌خشه و بۆ منداڵ خراپه، هه‌روه‌ها هێلمێكی خه‌ستی تێدایه كه له ماده‌ی بۆلی فینێل دروست كراوه و ئه‌و ماده‌یه‌ش ماده‌ی كهوولییه، بۆنه‌كه‌ی هێنده تیژ و ناخۆشه كه ڕه‌نگه منداڵی ساوا تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بكات، ڕه‌نگه‌كانیش له ماده‌ی خراپ به‌رهه‌م هاتوون كه جه‌سته‌ی ناسكی منداڵ تووشی خوران و هه‌وكردن ده‌كه‌ن.