گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌تی خۆی، وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕێكی لاو بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌یش هه‌وادارانی تووشی شۆك بوون.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌نجه عه‌لی وێنه‌ی ئاوا بڵاو بكاته‌وه، بۆیه هه‌وادارانی پێی سه‌رسام بوون، به‌ڵام دواتر ئاشكرا بووه كه وێنه‌كه وێنه‌یه‌كی خۆی و كوڕه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌یش بۆیه‌كه‌م جاره ئاشكرای بكات كه كوڕێكی له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" له‌نجه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆنسێرتێكی هونه‌ری گه‌وره له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری غونهری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونهرییهكانیبهتی.
له‌نجه عه‌لی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست داوه به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ئه‌نجامی داوه به‌م دواییانه.