خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "كیژان ئیبراهیم خه‌یات" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ستایلی خۆی گۆڕیووه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
گۆرانیبێژ " كیژان ئیبراهیم" نوێترین وێنه‌كانی به جلی كوردیه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێش هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌و شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه.
به پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، گۆرانیبێژ كیژان سه‌رقاڵی ئه‌لبوومێكه و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه و ئه‌فشین شوكری كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كردووه نزار ناشاد تێكستی بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێی نوسیووه.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته و هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه.
كیژان له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌ر هه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی (حوسین میسری). كیژان تا ئێسته، به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا كردووه.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم هاوسه‌ری په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"یه، تا ئێسته‌ش ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ڕای گه‌یاندبوو، كه سه‌رقاڵی ئه‌لبوومێكی نوێیه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.