دۆزینەوەیەكی نوێی ناسا لە گەردوون مێژووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت

:: PM:04:20:01/10/2016 ‌


ئاژانسی بۆشایگەری ئاسمانی ئەمەریكا "ناسا" ئاشكرای كرد، كە توانیویانە جوڵە و كرداری زۆر نامۆ و چاوەڕواننەكراو لە شەشەمین مانگی هەسارەی موشتەری بەدی بكەن، كە ناوی "مانگی ئەوروپا"ی لێنراوە.

"دەیلی مەیل"ی بەریتانی گواستییەوە، كە ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا دۆزینەوەیەكی نوێی تۆماركردووە كە ئەگەری ئەوە هەیە تەواوی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕێت، مانگی ئەوروپا كە لە دەوری هەسارەی موشتەری دەخولێتەوە، زۆرترین لێكچووی لەگەڵ زەوی هەیە و زۆرێك لە زانایان لەو باوەڕەدان، ئەگەر مرۆڤ بتوانێ لەسەر هەسارەیەكی تر لە كۆمەڵەی خۆردا ژیان بەسەر ببات، ئەوا تەنیا لەو مانگە دەتوانێ ژیان بدۆزێتەوە.

مانگی ئەوروپا 500 ملیۆن میل لە خۆر دوورەوە و ئێستە تەلیسكۆبی ئاسمانی "هابل" توانیویەتی چەند دیمەنێك بەدی بكات، كە ئاماژەی یەكلاكەرەوە بۆ بوونی دەریا و رووباڕی گەورە گەورە لە ژێر چینی سەرەوەی ئەم مانگەدا.

ئەنتۆنیۆ پاریس پسپۆر لە بواری گەردوونناسی دەڵێ،  مانگی ئەوروپای سەر بە هەسارەی موشتەری یەكێكە لە نهێنییە هەرە گرنگەكانی گەردوون،  بەگوێرەی لێكدانەوەكان لە ژێر چینی سەرەوەیدا ئێستە دەركەوتووە ڕووبار و دەریا بوونی هەیە، ئاوی سوێری زۆرە و كەشوهەوای لە كەشوهەوای زەوی دەچێت، بە هەموو لێكدانەوەكان ئەو مانگە باشترین و ناوازەترین شوێنە لە بۆشایی گەردوون دوای زەوی بۆ ئەوەی مرۆڤ تێیدا ژیان بەسەر ببات.

وشە/سەیدا، و:ب


وشە - باز ئه‌حمه‌د