بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەی سەرۆكی پێشووی لیبیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی یوتیوب، ژمارەیەكی زۆر بینەری بۆ خۆی راكێشاوە.
لە گرتە ڤیدیۆكە كە پێ دەچێت لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو تۆمار كرابێت، لە ناوچەیەكی بیابانی و نیمچە چۆڵەوانی، عەقید موعەمەڕ قەزافی سەرۆكی پیشووی لیبیا و ژمارەیەك لە هاوكارانی دەردەكەون كە رەشماڵێكی دەوارنشینیان هەڵداوە.
لە گرتە ڤیدیۆكەدا، قەزافی یاری لەگەڵ "هەنا" دەكات كە كچێكی منداڵە، قەزافی هەڵی گرتبووە و بە كچی خۆی لە قەڵەمی دابوو.
بە گوێرەی زانیارییەكان، پێ دەچێت "هەنا" لە هێرشێكی فڕۆكە ئەمەریكاییەكان بۆ سەر سەربازگەی "باب ئەلعەزیزیە" لە ئەپرێل/نیسانی 1986 كوژرابێت.
وشە/ rt. و: ئەهمەد كەیفی