به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌وتى باشوور ئاشكراى ده‌كات، كۆمه‌ڵێك كه‌سیان گرتووه كه نه‌وتی خاویان له بۆڕییه سه‌ره‌كییه‌كانى به‌سڕه دزیوه.
عه‌لى حوسێن هه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌وتى باشوور ئاشكراى كردووه، فه‌رمانى گرتنى چه‌ند تاوانبارێكیان جێبه‌جێكردووه، له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك قاچاخچییه‌كى نه‌وتیان گرتووه كه پێشتر زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه نه‌وتى خاو له بۆرییه سه‌ره‌كییه‌كانى شارى به‌سڕه‌وه ده‌دزن، به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه كه نه‌وته‌كه به قاچاخ ده‌فرۆشنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌وتى باشوور رای گه‌یاندووه كه ئه‌وان گیراوه‌كانیان راده‌ستى ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى شارى به‌سڕه كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه و داداگاییكردنیان.
له‌باره‌ى ژماره‌ى بانده قاچاخچییهكهى نه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌وتى باشوور گوتویه‌تى، تا ئێسته 20 كه‌س له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان. به‌شێكیش ئازادكراون، چونكه به‌ڵگه‌ى پێویستى یاسایى بۆ تۆمه‌تباركردنیان نه‌بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆلیس دووپاتى ده‌كاته‌وه كه بنكه‌ى راگرتنى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى به‌ڕووى لیژنه‌كانى مافى مرۆڤ كراوه‌یه.
چه‌ندان ساڵه له باشوورى عێراق به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى حكوومه‌ته‌وه و به تایبه‌تى به‌هۆى فه‌رامۆشكردنى شارى به‌سڕه‌وه، دیارده‌ى دزینى نه‌وت گه‌شه‌ى كردووه، زۆرێكیش له به‌رپرسان تێوه‌گلاون.