له كاتى نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌رزى به‌هار و جه‌ژنى نه‌ورۆز، جیا له زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستان، ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌شتیارانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق ڕوو له سه‌یرانگه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌یش به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ژینگه و گه‌شتوگوزار "له كۆتای ڕۆژه‌كه، وێرانكارى سروشت و سه‌یرانگه‌كان ده‌مێنێته‌وه" بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن خه‌ڵك ره‌چاوی ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن.
رۆژی 21ی ئادار/مارسی هه‌موو ساڵێك جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردانه و سه‌ره‌تای به‌هارێكی نوێیه، بۆیه له خوێندنگه و زانكۆكان 15 رۆژ پشووی فه‌رمییه و له دوای نه‌ورۆزه‌وه زۆربه‌ی هه‌ینییه‌كان خه‌ڵك ده‌چنه سه‌یرانگاكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌ڵكی عێراقیش پشت به سروشتی جوانی كوردستان ده‌به‌ستن.
نادر ڕۆستى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ پێشوازى له گه‌شتیاران و كۆبوونه‌وه له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رجه‌م شاره‌كان له به‌شى گه‌شتوگوزار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوازێكى باش پێشوازى له گه‌شتیاران بكرێت".
زیاتر گوتی، "پێویسته ئه‌وه بزانین به‌هاران ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ده‌چنه ده‌ره‌وه و سه‌ردانى سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن، گه‌شتیار نین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى دێت له هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانه‌كان ده‌مێنێته‌وه، گه‌شتیارى ڕاسته‌قینه‌ن و ده‌بنه هۆى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى".
ڕۆستى ئاشكراى كرد كه به‌هاران زیانێكى زۆر به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌وێت و جه‌نجاڵی دروست ده‌كرێت، بۆیه پێویسته جیاوازى بكرێت له نێوان گه‌شتیار و سه‌یرانكار. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌وه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆز زۆربه‌ى سه‌یرانكاره، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار دێنه كوردستان ئه‌گه‌ر له خاڵه سنوورییه‌كان و بازگه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست نه‌كرێت".
هه‌رێمی كوردستان له به‌هاردا سه‌وز ده‌پۆشێت و سروشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌هۆی بارانه‌وه كانیاو ده‌ته‌قن و تاڤگه‌كان به شه‌پۆل پێشوازی له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
لوقمان شێروانى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه‌ی كوردستان, بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ى ساڵانى ڕابردوو ده‌سته‌ى ژینگه هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى بۆ گه‌شتیاران ئه‌نجام ده‌دات و هیوای خواست "كه‌س سزا نه‌درێت و سه‌رپێچى نه‌بێت و گه‌شتیاران شوێنه‌كانیان به پاكى بهێڵنه‌وه".
شێروانی دووپاتی كرده‌وه، "هه‌ر گه‌شتیار و سه‌یرانكارێك ڕێنوێنییه‌كانى یاساى ژماره هه‌شتى تایبه‌ت به ژینگه پیشێل بكات، سزا ده‌درێت، بۆیه هیوادارین هیچ كه‌سێك نه‌گات به‌و ئاسته و هه‌موو شته‌كان به ئاسایى و به رێكوپێكی به‌ڕێوه بچێت".
له یاسای ژماره‌ی هه‌شتی ژینگه، سزا هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ریان پیس ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كه‌سێك دارێك بشكێنێت یان ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى تێك بدات، ئه‌وا به‌گوێره‌ى یاسا سزاكان دیارى كراوه تا 200 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ژینگه بۆ چۆنیه‌تیى دۆزینه‌وه و تۆماركردنى سه‌رپێچییه‌كان، گوتى، "ئێمه لیژنه‌مان هه‌یه ده‌گه‌ڕێت، هه‌روه‌ها پۆلیسى دارستان و ژینگه هه‌ن، یان هاووڵاتییه‌ك له ڕێى ئۆتۆمبێل وێنه‌ى گرتبێت و بۆمان بنێرێت، ئه‌وا به‌دواداچوونى یاسایى بۆ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه كاروان عه‌لى چالاكى بوارى ژینگه ئاشكراى ده‌كات كه ساڵى ڕابردوو له یه‌كه‌مین ڕۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا كاری نادروست له دوو شوێنى هه‌رێمى كوردستان رووی دا، ئه‌ویش دۆڵى سماقووڵى له پارێزگاى هه‌ولێر و مێرگه‌پان له پارێزگاى سلێمانى كه به‌گوته‌ی ئه‌و "هێنده زبڵ و خاشاك كۆ كرابووه‌وه، ئۆتۆمبێلى شاره‌وانى و تیمه 150 كه‌سییه خۆبه‌خشه‌كه‌ى ئێمه‌یش فریا نه‌ده‌كه‌وتین كۆی بكه‌ینه‌وه".
كاروان بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ساڵى ڕابردوو له سماقووڵی خۆم سه‌رپه‌رشتیم ده‌كرد، نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار كیسه‌ى خۆڵمان به گشتى له بازگه‌كان به‌سه‌ر شوفێران دابه‌ش كرد، به‌ڵام هێشتا به‌شى نه‌كرد و خۆمان زیاتر له چوار هه‌زار كیسه زبڵمان كۆ كرده‌وه، تا به‌ره‌به‌یان خه‌ریكى پاككردنه‌وه بووین، كاتێك ته‌واو بووین خه‌ڵك ده‌هاتنه‌وه بۆ سه‌یرانگه‌كان، له دۆڵى سماقووڵى ئه‌و ڕۆژه نزیكه‌ى 70 ئۆتۆمبێلى پاككه‌ره‌وه پڕ كرابوون له زیڵ و خاشاك و به‌شێكیش له پیسییه‌كان له‌ژێر داره‌كان مانه‌وه و فریاى نه‌كه‌وتین".
"ئه‌مساڵ هیوایه‌ك هه‌یه ئه‌و زبڵ و خاشاكه كه‌م ببێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى، به‌ڵام تێكدانى ژینگه‌ى و سروشت ئێمه زۆر ئازار ده‌دات" چالاكه ژینگه‌ییه‌كه وای گوت.
سنوور شاخه‌وان ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆ، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه له كوردستان به‌پێی دوا ئامار ژماره‌ی هوتێل بریتى بووه له 428 و هوتێل و ژماره‌ی موتێل یان شوقه‌كان بریتى بووه له 241 و ژماره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیارییه‌كان 42 كۆی یه‌كه گه‌شتیارییه‌كان 711 یه‌كه و ژماره‌ی كارمه‌ندان له یه‌كه گه‌شتیارییه‌كان كار ده‌كه‌ن، زیاتر له 10 هه‌زاره، بۆیه داهاتی باش كۆ ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌ندروستى هه‌نگاو بنرێت".
ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر 80 هه‌زار خێزان بچنه سه‌یرانگاكان و هه‌ریه‌كه‌ى قاپێكى سه‌فه‌رى فڕێ بده‌ن، 80 هه‌زار ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ده‌كوژن، چونكه ئه‌و قاپه پلاستیكییانه ژه‌هراوین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان، بۆیه هیوادارین هاووڵاتییان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى بكه‌ن".