ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژنان و كچان خوویان به دابه‌زاندنی كێش گرتووه، به جۆرێك ئه‌م كێش دابه‌زاندنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه به ته‌واوی كردوویانه به پێشبڕكێیه‌كی به‌ناوبانگ تا خۆیان وه‌ك ساندرێلا لێ بكه‌ن.
ئه‌م پێشبڕكێیه، به پێشبڕكێی ساندرێلا له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له لاوازكردن و دابه‌زینی كێش پێك هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان جه‌سته‌ی خۆیان وه‌ك جه‌سته‌ی ساندرێلا و شازاده‌كانی تر لێ بكه‌ن.
ساندرێلا یه‌كێكه له شازاده‌كانی دیزنی، هه‌موو كچێك چیرۆكی ئه‌م شازاده‌یه‌ی بیستووه و خه‌ونی به ژیان، جوانی جه‌سته ڕێكه‌كه‌یه‌وه بینیوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م پێشبڕكێیه به ناوی ئه‌وه‌وه ناو نراوه.
بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێیه‌كه، سه‌ره‌تا ده‌بێت كێشی خۆت بڵاو بكه‌یته‌وه، دواتر درێژی باڵات تووان دوو بكه‌یت و كه‌ڕه‌تی 18 بكه‌ی، ئینجا كێشی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
واته ئه‌گه‌ر كێشت 70 كیلۆ بوو و باڵات 155 سانتیمه‌تر بوو، به‌م شێوه‌یه كێشی ڕاسته‌قینه و نموونه‌یی خۆت ده‌دۆزیته‌وه:
1.55*1.55= 2.40
2.40*18= 43.2
واته كێشی تۆ ده‌بێت 43.2 بێت نه‌ك 70، بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به سه‌ندرێلا، به‌ڵام ئه‌مه كێشی نموونه‌ییت نییه، جونكه ئاشكرایه كه ساندرێلا له كچی ئاسایی و جه‌سته‌ی نموونه‌یی لاوازتره، به‌ڵام ته‌ندروسته.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت ئه‌م كێش دابه‌زینه به پێی ڕێنوێنیی ناو پێشبڕكێیه‌كه بێت، واته ته‌نیا به نان نه‌خواردن نه‌بێت، چونكه پێشبڕكێیه‌كه له لایه‌نی پزیشكییه‌وه ته‌واو ته‌ندروسته و له‌ناو ژه‌مه خواردنه‌كاندا ته‌واوی پرۆتین و ماده سوودبه‌خشه‌كانی تێدایه، هه‌روه‌ها له خواردنی میوه و سه‌وزه بێبه‌شت ناكات، ته‌نیا سیسته‌مێكی گونجاو بۆ كه‌شت داده‌نێت.