نوهاد جه‌مال ژنێكى دانیشتووى هه‌ولێره و ته‌مه‌نى 36 ساڵه، ئه‌و وێڕاى مامۆستایه‌تى له سه‌نته‌رێكى پزیشكى وه‌ك سكرتێر و كارمه‌ندى پرسگه كار ده‌كات. له قسه‌كانى نوهاد هۆى ئه‌نجامدانى كارى دووه‌مى به‌هۆى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌یه كه چه‌ند ساڵێكه له كوردستان هه‌یه.
ئه‌و ژنه له قسه‌كانى بۆ "وشه" گوتى، "من هه‌رچه‌نده كرێچیم، به‌ڵام توانیومانه به خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م خۆمان له كه‌مده‌رامه‌تى به‌دوور بگرین، ئه‌و كارێكى دیاریكراوى هه‌یه و فه‌رمانبه‌ر نییه، منیش جیا له ده‌وامى قوتابخانه، له سه‌نته‌رێكى پزیشكى ئه‌هلى كار ده‌كه‌م، بۆیه كێشه‌مان له پاره نییه و ژیانێكى ساده ده‌ژین، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك بوو زۆر هه‌ستم به هیلاكى ده‌كرد، به تایبه‌تى له رووى ده‌روونییه‌وه".
ئه‌و ژنه باسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فشاره ده‌روونییه‌كان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بیرۆكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن یه‌كێك له پزیشكه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه پێ دراوه ه گوتی، "یه‌كێك له پزیشكه‌كان به بێتاقه‌تى منی بینى، بانگى كردم و له هۆكاره‌كه‌ی پرسى، دواى ئه‌وه‌ى باسى بارودۆخى ژیانى خۆم بۆ كرد، پێشنیارى بۆ كردم كاتێك بدۆزمه‌وه وه‌رزش بكه‌م".
نوهاد نایشارێته‌وه كه سه‌ره‌تا گاڵته‌ى به بیرۆكه‌ى پزیشكه‌كه هاتووه، به‌ڵام ده‌ڵَێ، "كاتێك گوتى وه‌رزش بكه، له ناخه‌وه پێكه‌نیم، من به‌ده‌ست هیلاكى ده‌ناڵێم و وه‌رزشیشى بێته سه‌ر، چۆن ده‌بێت؟، دواتر به‌هۆى دووباره پێداگریى پزیشكه‌كه له سه‌نته‌رێكى وه‌رزشى ده‌ستم پێ كرد و ئێسته زۆر ئارام بوومه‌ته‌وه، هه‌ست به هیلاكى ناكه‌م.
نوهاد له نێوان هه‌ردوو كاره‌كه‌ی دوو سه‌عات كاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌فته‌ى چوار رۆژ، رۆژانه سه‌عاتێك وه‌رزش ده‌كات ته‌نیا له‌به‌ر لایه‌نى ده‌روونى، ئه‌گه‌رنا خه‌می قه‌ڵه‌وی ره‌وانه‌ی وه‌زرشی نه‌كردووه و له‌شێكی رێكی هه‌یه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له به‌شێكى زۆرى پارك و هۆڵه‌كانى وه‌رزش وێڕاى ته‌نگژه‌ى دارایى، خه‌ڵكێكى زۆر روو له وه‌رزش ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له 12 مانگى رابردوودا، به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ساڵه‌كان پێنج ماراسۆنیش كراوه‌ته‌وه.
مه‌سعوود حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى، بۆ "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نیا هۆ بۆ زۆربوونى مه‌یلى خه‌ڵك بۆ وه‌رزش ده‌ستبه‌تاڵى نییه، به‌ڵكو رۆشنبیرى له جاران زیاتر بووه. زیاتر گوتى، "خه‌ڵك بۆ ده‌ربازبوون له گرفته‌كان ڕوو له شوێنه گشتییه‌كان و پاركه‌كان و هۆڵه‌كانی له‌شڕێكی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه لایه‌نی دارایی، ره‌نگه له‌كاتی وه‌رزشكردندا گیرفانیشیان به‌تاڵ بێت، به‌ڵام وزه‌یان پڕه".
مه‌سعوود كه رۆژانه بۆ رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كان له گۆڕه‌پان و یاریگه‌كان ده‌بێت، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵك بێزار بووه له‌و دۆخه خراپه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له ڕووی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، بۆیه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ڕوو له وه‌رزش ده‌كه‌ن.
به پێى شاره‌زایانى بواره‌كه، وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆى خاڵیكردنه‌وه‌ى مرۆڤ له وزه نه‌رێنییه‌كان، عه‌بدولقادر سابیر كه ماسته‌رى له‌سه‌ر "كات به‌سه‌ربردنى وه‌رزشى" وه‌رگرتووه له زانكۆى ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسڕ، بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد كه ده‌كرێت وه‌رزش وه‌ك چالاكییه‌ك له چه‌ندان بوارى جۆراوجۆى ژیان به‌كار بێت. ئه‌و مامۆستایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وه‌رزش له بوارى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى و گه‌شتیاری و چه‌ندان بوارى تر به‌كار ده‌هێنرێت و پسپۆڕییه‌كه‌ى خۆشى هه‌ر ئه‌مه بووه.
له‌باره‌ى پێوه‌ندیى نێوان لایه‌نى ده‌روونى و وه‌رزش، عه‌بدولقادر سابیر روونی كرده‌وه، "مرۆڤ كاتێك وه‌رزش ده‌كات، راسته‌وخۆ كاریگه‌رى به‌سه‌ر ماسولكه‌كانى ده‌بێت، دواتر ماسولكه‌كان خاو ده‌بنه‌وه، به‌وه‌یش ئاستى وزه‌ى خراپی له‌ش خاڵى ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جۆرێك له ئارامى ده‌روونى دروست ده‌كات".
به‌دوای ئه‌و زانیارییانه‌دا، پسپۆڕه وه‌رزشییه‌كه، هاته سه‌ر گۆڕانه فیسۆلۆجییه‌كان و گوتى، "ماسولكه‌كان پڕن له وزه‌ى كۆگه‌كراو، ترشى ئاكتیك له ریشاڵه‌كانى ماسولكه‌دایه، كاتێك ماسولكه‌كان گه‌رم ده‌بن، ئه‌و ترشه شى ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌یش هه‌ندێك جار كه‌مێك ئازار دروست ده‌كات، راسته‌وخۆ له دواى وه‌رزش، به‌ڵام نه‌مانى ئه‌و ترشانه هۆكارێكن بۆ كامه‌رانى و ئاسووده‌یى، چونكه ترشه‌كه هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوون له لاى مرۆڤ".
"لێره وه‌رزشكردن وه‌ك كات به‌سه‌ربردن سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام له دنیادا له بوارى گه‌شتیارى و ئابوورى و چاره‌سه‌ركردن به‌كار دێت. بۆ نموونه له گرتووخانه‌كان بۆ گیراوه‌كان به‌كار دێت، بۆ منداڵانى خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ت به‌كار دێت، بۆیه ده‌كرێت بڵێین بۆ باشتركردنى لایه‌نى ده‌روونى، مرۆڤ په‌نا بباته به‌ر وه‌رزشكردن تا ده‌روونێكى ساغ و ئاسووده‌ی هه‌بێت" پسپۆڕه‌كه وای گوت.