ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى به‌غدا و وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد.
ئێسته له وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شاندى به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
وا بڕیاره دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ڵێنى دابوو به‌ر له جه‌ژنى نه‌ورۆز مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه وردبینى لیستى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ته‌واو بووه، به‌ڵام تا ئێسته به‌غدا مووچه‌ى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ى نه‌ناردووه.
دوێنێ شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى به‌غدا گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ڤیان جاف به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى كرده‌وه، %98ی لیستى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده كه وردبینییان ته‌واو كراوه، بێ كێشه بووه، بۆیه چاوه‌ڕوانى به‌غدا ده‌كرێت كه مووچه‌كان بنێرێت.
له‌كاتێكدا شاندى به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى له كۆبوونه‌وه‌دایه، له به‌رانبه‌ریشدا شاندێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له به‌غدا ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا ده‌كات.