ویكیبیدیا كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له‌و پێگه‌یه‌دا رۆژانه ده‌یان زانیاری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو نییه، به‌ڵام رۆژانه هه‌زاران كه‌س زانیارییه‌كان له‌وێ وه‌رده‌گرن. له‌م رۆژانه ویكیبیدیا ئابڕووی خاتوونه ئه‌كته‌ری ناوداری عه‌ره‌ب "یوسرا"ی برد.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته له ویكیبیدیا، له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری "یوسرا" نووسراوه "ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسییه‌كان" یان "ئه‌كته‌ری خۆڕووتكردنه‌وه". دوای ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ره‌خنه‌ی زۆریان له ویكیبیدیا گرت كه ئابڕووی یوسرای بردووه، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ دووشه‌م، وێنه‌كه‌یان لابردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "ئیلاف"، هاوكات خه‌ڵكێكی زۆریش كۆمێنتیان نووسیوه و سووكایه‌تییان ئه‌و هونه‌رمه‌نده كردووه. به‌ڵام تا ئێسته یوسرا خۆی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواندووه.
دواتریش "ئیلاف" روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه ویكیبیدیا زانیاریی هه‌ڵه بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسی و هونه‌رییه‌كان.
ناوی راسته‌قینه‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ند یوسرا "سفین محه‌مه‌د حافز نه‌سیم"ه و له ساڵی 1955 له قاهیره‌ی میسر له دایك بووه. یوسرا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه له فیلمه‌كانیدا زۆرترین بوێریی هه‌بووه، هاوكات له زۆربه‌ی فیلمه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان نوور شه‌ریف و عال ئیمام رۆڵی سه‌ره‌كیی وه‌رگرتووه.
یوسرا كه خاوه‌نی زیاتر له 70 فیلمی سینه‌ماییه، هاوكات تا ئێسته 50 خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و بیانیی وه‌رگرتووه. له ساڵی 2006دا بووه‌ته باڵوێزی نه‌وه‌ته یه‌گرتووه‌كان بۆ نیازپاكی، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیا له كاره هونه‌رییه‌كانی، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر ناوداری عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێـت.
جیا له شانۆ و دراماكان كه یوسرا به‌شداریی تێیاندا كردووه، فیلمه‌كانیشی زۆرن كه ئه‌مانه نموونه‌یه‌كن له‌وان، حدوته مصریه، على باب الوزیر، درب الهوى، الأفوكاتو، الإنس والجن، الصعالیك، سری للغایه، كراكون فی الشارع، المولد، اسكندریه كمان وكمان، امرأه واحده لا تكفی، سیده القاهره، الراعی والنسا‌و، الإرهاب والكباب، گیور الڤلام، حسن وعزیزه قچیه أمن دوله، كلام اللیل، معالی الوزیر، اسكندریه نیویورك، دم الغزال، عماره یعقوبیان، بوبوس.