سوارێز لە مەترسییەكی گەورە ئاگاداری نیمار دەكاتەوە
لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەلەفۆن ئاگاداری هاوڕێكەی پێشووی نیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی كردووەتەوە لە پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان نیمار نیازی هەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە ركابەرییەكانی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كرایە دەرەوە.
رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: دوای دەركردنی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی ریال مەدرید، سوارێز پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە نیمار كردووە و راستەوخۆ پێی گوتووە پەشیمان دەبێتەوە ئەگەر بۆ وەرزی داهاتوو بچێتە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆوە.
سوارێز هەروەها بە نیماری گوتووە پڕۆژەكانی یانەی ریال مەدرید بەو جۆرە نییە كە ببێتە هۆی ئەوەی بیر لە گرێبەستكردن لەگەڵیدا بكاتەوە.
لە كۆتایی پەوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سوارێز بە نیماری گوتووە لە ئەگەری پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدریدەوە دەبێتە دوژمنی ژمارە یەكی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە و بەو هۆیەوە ناتوانێ جارێكی تر بە ئارەزووی خۆی بگەڕێتەوە هەرێمی كەتەلۆنیا و شاری بەرشەلۆنە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم