سەرەتای ئەم هەفتەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی رێككەوتنی لەگەڵ ئارسەر هەنریك میلۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی راگەیاند.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی نهێنییەكی گەورەی گرێبەستەكەی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئارسەری ئاشكرا كرد.
رۆژنامەكە بڵاوی كردەوە: ئارسەر خۆی هۆكاری سەرەكی بووە لە گرێبەستكردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی رازی ببوو لەو 20%ی بەهای گرێبەستەكە خۆش ببێ كە تایبەت بوو بەوەوە، واتە یانەی بەرشەلۆنە تەنیا 80%ی بەهای گرێبەستەكە دەدات بە یانەی گریمیۆ.
جێی باسە گرێبەستەكەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئارسەر هەروەها بە ئاسانی تێپەڕ نەببوو بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا ئامادە بوون گرێبەستی لەگەڵدا بكەن.