له به‌رنامه‌ی سناپچاتدا، كۆمه‌ڵێك ترۆفی هه‌ن كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه له دنیادا نازانن بۆ چییه و به هۆی چییه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌م ترۆفییانه ته‌نیا بۆ زانینی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی سناپچاته‌كه‌ت دروست بوون، واته به كردنه‌وه‌ی هه‌ر ترۆفییهك ده‌یسه‌لمێنیت تا چ ئاستێك ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ت به‌كار هێناوه و چه‌ند له تایبهتمهندییهكانیت تاقی كردووه‌ته‌وه.
له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ئایكۆنێك به ناوی trophies هه‌یه كه لۆگۆی جامێكی پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ره، كاتێك ده‌یكه‌یته‌وه ده‌بینیت كۆمه‌ڵێك قفڵی له‌سه‌ره، به به‌كارهێنانی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ، ئه‌م قفڵانه ده‌كرێنه‌وه و ڕێژه‌ی به‌كارهێنانت له تۆڕه‌كه‌دا زیاد ده‌بێت.
ئه‌مانه‌ش مانای چه‌ند قفڵێكن كه لای هه‌موو كه‌سێك به زوویی ده‌كرێنه‌وه، یان پێویسته بكرێنه‌وه:
بازنه سپییه‌كه: واته وێنه‌ی ناو به‌شی میمۆرایزت پۆست كردووه.
جنۆكه سووره‌كه: واته زیاتر كه هه‌زار سناپت به كامێرای پێشه‌وه ناردووه.
كامێرای ڤیدیۆكه: واته ڤیدیۆت به سناپ ناردووه.
دوو چاوه‌كه: واته هه‌ندێك له وێنه و ڤیدیۆكانت كردووه‌ته ناو به‌شی my eyes only واته قفڵ كراون.
سیدییه‌كه: واته به‌شێكی زۆرت سناپ داخڵ كردووه.
مه‌یموونه‌كه‌ی گوێی گرتووه: واته سناپت ناردووه و ده‌نگیت نه‌هێشتووه.
نامه‌كه كه پیتی E له‌سه‌ره: واته ئیمه‌یلێكی گونجاوت له سناپه‌كه‌ت داناوه.
ته‌له‌فۆنه سووره‌كه: واته ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت بۆ زیاتر پاراستنی سناپه‌كه‌ت داخڵ كردووه.
ئه‌مانه و چه‌ند ئیمۆجییه‌كی تری تێدایه كه هه‌ریه‌كیان مانای باش به به‌كارهێنانی سناپه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نن، بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێویسته.