كڕێشی سەر یان توێكڵ گرفتێكە كە كار لە پێستی سەر دەكات و دەبێتە هۆی دروستكردنی توێكڵ، كاریگەری لەسەر بەشەكانی تری جەستە دادەنێت بە تایبەتی برۆكان، بەپێی كات ئەم كرێشە زیاد دەكات و بەشێوەیەكی ئاسایی دەبینرێت لەلایەن كەسی بەرامبەرەوە. شاردنەوەی ئەم كرێشانە كارێكی ئاسان نیە و بۆیە دەبێت چارەسەر بكرێت.
ئەگەر
كرێشی برۆكانت هەیە، پێویستە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخوێنیتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
هۆكاری دروستبوونی كرێش چیە؟
یەكەم: وشكبوونەوەی پێست، ئەم وشكبوونەوەیە لە ئەنجامی زۆر شۆردن یان بەكارهێنانی پێكهاتەی سەخت، تەنیا هۆكارێك كە ئەم كڕێشانە دروست بكات وشكبوونەوەی پێستە.
دووەم: چەوری زیاد لەپێویستی پێست، بەهەمانشێوە پاك نەكردنەوەی پێست بە شێوەیەكی تەندروست كار لە پێستی سەر دەكات و دەبێتە هۆی دروست بوونی كرێش، چونكە بڕێكی زۆر ڕۆن كۆ دەبێتەوە چەوری زیادە لە برۆكاندا دروست دەبێت و كڕێشی لێ دەكەوێتەوە.
سێیەم: هەوكردن بەهۆی كەڕووەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی كڕێش یان توێكڵی سەر هەوكردنە، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی توێكڵی سەر، چونكە بەهۆی كەڕووەوە دروست دەبێت.
چۆن چارەسەری توێكڵی برۆكان دەكرێت:
یەكەم: بە بەردەوامی نەرم كەرەوە بەكاربهێنە، یەكێك لە سادەترین ڕێگەكانی چارەسەركردنی توێكڵی برۆكان بەكارهێنانی كرێمی نەرم كەرەوەیە، ئەم كرێمە چارەسەری وشكی و بیرۆ و نەخۆشی سەدەفی دەكات، هەروەها خۆت بە دوور بگرە لە زۆر شۆردنی پێستت بۆ ئەوەی وشكبوونەوە ڕوونەدات.
دووەم: هەفتەی جارێك یان دووجار توێكڵی برۆكانت لاببە، بە بەكارهێنانی شەكری قاوەی لەگەڵ زەیتی زەیتون توێكڵی برۆكانت لاببە، یان بەكارهێنانی سۆدە و ئاو، زۆر بەنەرمی برۆكانتی پێ بسڕە، بەڵام وریابە نەبێتە هۆی وەرینی تاڵەكانی برۆت.
سێیەم: بەكارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا، ئەم ماددە لینجە بڕێكی زۆر لە كێشەكانی پێست چارەسەر دەكات، ئەگەر لە برۆكانتی بدەیت و ماوەی 15 تا 20 خولەك پێوەی بمێننەوە، ئەوا بەیەكجاری لە توێكلی برۆ ڕزگارت دەكات.