به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزه‌وه، ده‌زگه‌ی پاراستنی ئاڵای كوردستان هه‌ستان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر كێلی شادای سه‌نته‌ری شاری دهۆك.
"پاڵه‌وان شێخ مهم" به‌رپرسی ده‌زگه‌ی پاراستنی ئاڵای كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له پێناو پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌یانی بۆ جاری هه‌شته‌م ئاڵای كوردستانی سه‌ر كێلی شادایان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه ئاڵای كوردستانه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و كێله، بووه‌ته ڕه‌مزێكی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ له پارێزگای دهۆك، سیمایه‌كی جوانی به شاره‌كه به‌خشیوه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1999، كه سه‌ره‌تا ئاڵای حزبی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، دوای دوو ساڵ به فه‌رمی بڕیار درا بكرێته ئاڵای كوردستان، بۆیه ده‌زگه‌ی پاراستنی ئاڵای كوردستان هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و ئه‌وه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له نزیكی نه‌ورۆزدا نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌موو ئه‌و ئاڵایانه‌ی كه له‌سه‌ر شاخ و دیوار و شوێنه به‌رزه‌كان به بۆیه دروست كراون، جارێكی تر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، له نزیكی نه‌ورۆزدا هه‌موو ئاڵاكان به ته‌واوی ڕه‌نگیان نوێ ده‌كرێته‌وه و دووباره دهگهشێنرێنهوه.
ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر كێلیا شادا به رووبه‌ری 30×28مه‌تر دروست كراوه، 12 كم له دووره‌وه ده‌بینرێت و نزیكه‌ی 500 مه‌تر له ئاستی شاری دهۆك به‌رزه، له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ توركیا و ئه‌وروپا ده‌بینرێت و به رێژه‌ی 97% لێژییه.
دهۆك_ نه‌وزاد هلۆری