ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جۆرێك نه‌خۆشی له ناو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست له سنووری شارۆكه‌ی سۆران بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان په‌له‌وه‌ری خۆماڵی له‌ناو چوونه، شاره‌زایه‌كی ڤێته‌رنه‌ریش ده‌ڵێت "چاره‌سه‌ریان نییه".
مه‌نسوور محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی مجێسهره له ده‌ڤه‌ری برادۆست به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه جۆرێك نه‌خۆشی له ناو په‌له‌وه‌ره‌كانیان وه‌ك مریشك و قاز بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌یان په‌له‌وه‌ریان لێ مردار بووه‌ته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و رۆژانه ڕێژه‌ی مرداربووهوهكانیان له زیادبووندایه.
زیاتر گوتی، "نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی په‌له‌وه‌ر، جیقنهیان سپی ده‌بێت و ئاو له ده‌م و چاویان ده‌بێت و له خواردن و خواردنه‌وه ده‌وه‌ستن، هه‌رچه‌نده ده‌رمانمان بۆ په‌له‌وه‌ره‌كان له ده‌رمانخانه‌ی ڤێته‌رنه‌ری وه‌رگرتووه و به‌كار هێناوه، به‌ڵام هیچ سوودی نییه و چه‌ندان مریشك و قازمان لێ مردار بوونه‌ته‌وه و هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه نازانین".
هه‌روه‌ها "زه‌ید له تی‌ف" یاریده‌ده‌ری پزیشكی له بنكه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیده‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: جۆره نه‌خۆشییه‌ك له ناو مه‌ڕ و بزن و چێڵ و گۆلك بڵاو بووه‌ته‌وه پێی ده‌گوترێ ته‌به‌قه f.m.d، كه نه‌خۆشییه‌كه شه‌لكه و دهمكولی پێ ده‌گوترێ، ئێسته له گوندی قه‌لێتان و گۆڕبهتراش مه‌ڕ و بزن تووش بوونه و ژماره‌یه‌كیشیان مردار بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شه‌لكه و دهمكولی بوون، هۆكاری تووشبوونه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردن، چه‌ند گوندێك خۆیان چوونه بنكه‌ی ڤێرتهرنهرییهكه و پێش ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان تووشی نه‌خۆشی بن، چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ئاژه‌ڵه‌كانیان سه‌لامه‌ت ده‌رچوون، به پێچه‌وانه‌وه گونده‌كانی تر مانگا و ئاژه‌ڵه‌كانیان دووچاری نه‌خۆشی و له‌ناوچوون هاتوون.
زه‌ید له‌تیف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی په‌له‌وه‌ر، ئه‌وا پێوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئهنفهلهوهنزا له سه‌نته‌ری سیده‌كان، گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك شیوهگرمك، قه‌لێتان، مجێسه‌ر، گۆڕهقوڕ و سه‌ربیش تووش بوون، په‌له‌وه‌ره‌كانیان وه‌ك مریشك و عه‌له‌شیش و قاز و .. تووشی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزا هاتوون، ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا نزیكه‌ی 500 په‌له‌وه‌ر مردار بوونه‌ته‌وه، هاوكات ئاشكراشی كرد، هیچ چاره‌سه‌ریان نییه ته‌نیا ده‌بێت پێش تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه كوتانیان بۆ بكرێت و خواردنی گۆشتی ئه‌و پهلهوهرانهش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوونه، بۆ مرۆڤ ته‌ندروست نییه .
شاره‌دێی سیده‌كان له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه به دووریی 144كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نی 250 گونده و گوندنشینان زیاتر خه‌ریكی كاری ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵین .
سیده‌كان – مورشید برادۆستی