پەرلەمانی كوردستان پێداچوونەوە بە یاسای چاكسازی خانەنشینان دەكات

:: PM:03:51:13/03/2018 ‌

پەرلەمانی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە لیژنەی یاسایی و دارایی پەرلەمانی كوردستان دەكات پێداچوونەوە بەو بڕگە و خاڵانە بكەن كە تێبینییان لەسەرە لە پڕۆژە یاسای چاكسازیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئادار، فەمان فەیسەڵ ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێداچوونەوە بە بڕگە و چەند خاڵێكی پڕۆژە یاسایی خانەنشینی كاتێكی زۆری پێویست نییە و لە كۆبوونەوەیەكی دوو سەعاتی لیژنەكە، دەتوانرێت تەواو بكرێت، چونكە هەموو شتێك تەواو بووە تەنیا دۆزینەوە چەند سیغەیەكی یاسایی بۆ ئەو بڕگانە.

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان گوتی، ئێستە بەشێكی زۆری ئەندامان و سەرۆكی لیژنەكان لێرە نین، بە گەڕانەوەیان بە كاتێكی كورت تەواوی دەكەین و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی دەكەینەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بخرێتەوە دەنگدان.

لە بەیانێكدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان داوا لە لیژنەكانی كاروباری یاسایی و دارایی دەكات پێداچوونەوە بەو بڕگە و مادانەدا بكەن كە لەبڕیاری ژمارە یەكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كە لە رێكەوتی 2018/3/4دا دەرچووە، بۆ پێداچوونەوە بە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەو ئیمتیازاتەكان.





وشە - رامیار جەواد