گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی سبەی چوارشەمی بە پشوو ڕاگەیاند لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا.
ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئادار، سەفین دزەیی لە هەواڵێكی بۆ ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوارشەم 2018/3/14 لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
گوتەبێژی حكوومەت دەڵێت، رۆژی پێنجشەمیش 2018/3/15 دەبێتە پشوو.
دیاریكردنی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەشی زۆری بۆنەكان كەوتووە ئەو مانگە.