ریكس تیلرسن له‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوور خرایه‌وه‌

:: PM:04:03:13/03/2018 ‌

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری دوورخستنەوەی ریكس تیلرسنی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەركرد و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكای لە پۆستەكە دانا.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ، ریكس تیلرسنی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوورخستووەتەوە و مایك پۆمپیۆی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە شوێنی ئەو داناوە.

بەرپرسانی كۆشكی سپی ئاشكرایان كردووە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو ترەمپ داوای لە ریكس تیلرسن كردووە واز لە پۆستی وەزیری دەرەوە بهێنێ و دەست لە گەشتە دیپلۆماسییەكەیشی لە ئەفریقا هەڵبگرێ، بۆیە ڕۆژی دووشەم تیلرسن گەیشتووەتەوە واشنتن.

بەرپرسان ئاماژەیان دا، سەرۆكی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆی لە شوێنی ریكس تیلرسن داناوە و جینا هاسپێلی جێگری سەرۆكی سی ئای ئەی، لە شوێنی مایك پۆمپیۆ كراوەتە بەڕێوەبەری گشتی "سی ئای ئەی".

ئەو بڕیارەی ترەمپ لە كاتێكدایە ماوەیەكی زۆرە ناكۆكی لە نێوان ریكس تیلرسن و خودی خۆی دروست بووە و بە دوورخستنەوەی تیلرسن كۆتایی هات.

وشه‌/په‌یام محه‌مه‌د


وشە - تایبه‌ت