وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، ئه‌نكه‌ره و واشنتن گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له مه‌نبه‌ج كه تا ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییهكانه.
واشنتن تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌داوه، به‌ڵام به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری مه‌نبه‌جی سووریا جێگیربوون و تا ئێسته‌یش له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه.
توركیا نیگه‌رانه له پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه له سووریا و ئه‌مه‌ریكا به بێ وه‌فا ناو ده‌بات له‌باره‌ی به جێ نه‌گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كانی شاری مه‌نبه‌جی سووریا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات.
ئه‌نكه‌ره هه‌ڕه‌شه ده‌كات به چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكوری سووریا و ده‌ركردنی هێزه كوردییه‌كان له شاری مه‌نبه‌ج.
ڕۆژنامه‌ی حوریه‌ت له زاری مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی یه‌په‌گه له شاری مه‌نبه‌ج ده‌رده‌كرێن و هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا شوێنیان ده‌گرنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌یش كه له‌گه‌ڵ ریكس تیلرسنی وه‌زیری دهرهوهسی ئه‌مه‌ریكا له 19ی ئه‌م مانگه دیدارمان ده‌بێ، گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین.
پێشتر توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، دوای داگیركردنی عه‌فرین، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌نبه‌جیش، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار ڕه‌تی كرده‌وه، كه ڕێگه له هه‌ر هێرشێك ده‌گرێ بكرێته سه‌ر شارۆكه‌ی مه‌نبه‌ج كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د