بازگەی دێگەڵە فراوان دەكرێت

:: PM:04:53:13/03/2018 ‌

بەهۆی بوونی جەنجاڵییەكی زۆری لە بازگەی دێگەڵە و هاتوچۆی زۆری ئۆتۆمبێل لەو سنوورە هەوڵ دەدرێت ئەو بازگەیە فراوان بكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش سنووری گوندێك بەر فراوانی بازگەكە دەكەوێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئادار، تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری شارەدێی دێگەڵە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری جەنجاڵی لە سنووری بازگەی دێگەڵە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بڕیارمانداوە بە فراوانكردنی بازگەكە ئەوەش بە كردنەوەی پانتاییەك بۆ لۆرییەكان.

بەڕێوەبەری شارەدێی دێگەڵە دەڵێت، ئەو زەوییانەی دەكەوێتە ناو فراوانكردنەكە لە سنووری گوندی تەڕگێنەیە لەگەڵ خاوەنی زەوییەكش گفتوگۆمان كردووە ئەو زەوییانەی دەكەونە بەر فراوانكردنەكە حكوومەت قەرەبوویان دەكاتەوە.

خۆشناو ئاشكرای كرد ئەو فراوانكردنە كاتیە تاوەكو ڕێگەی هەولێر كەركووك دەكرێتەوە ئەو كاتە ئەو سنوورەش ئەو جەنجاڵیەی بەسەر نامێنێت و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی بۆ هاووڵاتیان و شوفێران.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووی باڵێكی یەكێتی ڕێگەی هەولێر كەركووك داخرا، ئێستە ئەو ڕێگەیە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە كراوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستە حكوومەتی عێراق ئەو ڕێگەیەی نەكردۆتەوە بۆ هاووڵاتیانی و شوفێران.



وشە - رامیار جەواد