خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ڕاگەیەنرا

:: PM:06:45:13/03/2018 ‌


خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی نۆیی بنەڕەتی بۆ پەروەردەی شارەكان دەنێردێت و بەڕێوەبەرێكیش دەڵێت، خشتەكە بۆ هەموو ساڵێك وەك خۆیەتی و چوار ڕۆژ بەر لە جەژنی رەمەزان تاقیكردنەوە تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئادار، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دەست "وشە" كەوتووە لە پەروەردەی شارەكان بڵاو كراوەتەوە خشتەی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی نۆیی بنەڕەتی دیای كراوە و لە كۆتایی مانگی ئایار دەست پێ دەكات و لە مانگی حوزەیران كۆتایی پێدێت.

هانا جەعفەر بەڕێوەبەری قوتابخانەی دێدەوان بۆ "وشە" دەڵێت، ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە بۆ پەروەردەی شارەكان چووە و دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆیی بنەڕەتییە لە هەرێمی كوردستان.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، ئەو خشتەیە وەك ساڵانی ڕابردوو لە سەعات هەشت و نیووی بەیانی تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكات و لە 28ـی ئایار واتە مانگی پێنج دەست پێ دەكات، هاوكات لە 11ـی حوزەیران كۆتایی دێت واتا مانگی شەش كە تەنیا چوار ڕۆژ دەمێنێت بۆ جەژنی ڕەمەزان.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی تێپەڕاندنی قوتابی لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تر تاقیكردنەوە بۆ پۆلە كۆتاكان دەكرێت كە پۆلی نۆیی بنەڕتی و پۆلی 12ـی ئامادەییە.






وشە - رامیار جەواد