بۆنی خواردن كێشت زیاد دەكات

:: PM:06:54:13/03/2018 ‌

رەنگە بۆ زۆرێك هەواڵێكی كتوپڕ بێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی حەزیان بە خواردنە، بەوەی بۆنی خۆراك كار دەكاتە سەر كێشی لەش، واتە بە هاوشێوەی ئەوەی بۆنی خۆراك كار دەكاتە سەر خواستی خواردن، ئەوە رۆڵی هەیە لە زیادبوونی كێش بەپێ پێویستكردن بۆ خواردنی خۆراك. وەك چەند توێژینەوەیەكی نوێ دەریان خستووە.

بەپێی توێژینەوەیەكی بەریتانیایی كە لە زانكۆی پۆرتسمۆس لە ئینگلتەڕا ئەنجام دراوە و باسی پێوەندیی هەستی بۆنكردن بە زیادبوونی كێشی لەش دەكات و دەری خست كە ئەو هەستەوەرە لە هۆكارە سەرەكییەكانی زیادبوونی كێشی لەشە.

توێژەران لەو بارەوە دەڵێن، هەرچەند هەستی بۆنكردن لای مرۆڤ بەهێزتر بێت، هەستیكردن بە برسیەتی زیاتر دەبێت و ئەوەیش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشەكەی، بەتایبەتی كاتێك ئەو خۆراكەی دەیخوات بە كالۆری دەوڵەمەند بێت. 

توێژەران هۆكاری ئەوەیان بۆ پێویستی مرۆڤ بە بۆنكردنی خۆراك هەیە بەر لە تامكردنی، چونكە چەشتنی خۆشی خۆراك 75%ی بۆ بۆنەكەی دەگەڕێتەوە، ئەوەی زانراوە كە هەستكردنی بە بۆنی خۆراك و خواردنەوەكان خواستنی خواردن لای مرۆڤ دروست دەكەن، بۆیە كەسانێك بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشن واز لە خواردن دێنن بەهۆی لاوازیی هەستی بۆنكردن وەك ئەوەی لەكاتی تووشبوون بە ئینفلەوەنزا تووشی دێینەوە. زیاتر لەوەیش هەستی بۆنكردن بەتەنیا نابێتە هۆی فەشەلهێنان بە ریجیم، بەڵكو بیركردنەوە لە خواردن كە خواستی خواردن زیاد دەكات هۆكارەێكی ترە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل