خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT و بارزگانی ئێسته‌ی ناسراوی شاری سلێمانی "زرێبار هه‌ورامی" نوێترین وێنه‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
زرێبار هه‌ورامی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌كانی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: "ئازار و به‌هار
دیسان ئازاره، دیسان ئازاره لای خۆی سه‌ره‌تای گوڵ و به‌هاره
كه‌چی بۆ گه‌لی كوردی بێچاره هه‌مووی په‌ژاره و ده‌ردو ئازاره".
له‌به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، سه‌ت هێنده‌ی ئێسته‌یش ده‌رد و ئازار بێ
ڕۆژمان تاریكتر له شه‌وی تار بێ
دوژمن سه‌ت هێنده‌ی گورگی هار هار بێ
شیرینی ژیان با ژه‌هری مار بێ
چ خه‌باتێكه كه بێ ئازار بێ
گه‌لێ نه‌به‌ز و ته‌با و هوشیار بێ
هه‌ردێ ئازاری ئه‌ویش به‌هار بێ.
ئه‌م خانمه ماوه‌یه‌كی زۆره وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دوورینی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بوو و هاوكاری زۆری بۆ پێشمه‌رگه بردووه له ڕووی جلوبه‌رگه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕای گه‌یاند له ڕێگه‌ی واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی نوێیه و به نیازی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئارایشتگه‌یه‌كه له شاری سلێمانی، بۆ خانمان.
زرێبار هه‌ورامی له ساڵی 1993 له قه‌ندیل له دایك بووه و وه‌ك بێژه‌ره‌ی هه‌واڵ له كه‌ناڵی NRT بۆیه‌كه‌م جار ده‌ركه‌وت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی له كاره‌كه‌ی هێناو به‌ره‌و كاری بازرگانی هه‌نگاوی نا، ئێسته وه‌ك خانمێكی بازرگان كار ده‌كات، زۆربه‌ی جار تانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی جوانییه‌كه‌ی به‌كار دێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه بازرگانییه‌كانی.