ژنێكی خاوەن چوار منداڵ بە هاوكاری خۆشەویستەكەی مێردەكەی دەكوژێت
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دیالە ژنێك گیرا كە بە هاوكاری پیاوێكی تر پیاوەكەی خۆی كوشتووە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوای ئەوەی ژنێك پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكی تر دادەنێت كە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی چوار منداڵە پیلانی كوشتنی پیاوی ژنەكە دادەنێت و دەیكوژن.
سەمیرە مەجید چالاكوانی بواری ژنان بۆ "وشە" گوتی، پیاوە كوژراوەكە ماوەی دوو رۆژە بە مۆڵەتی سەربازی لەبەغدا گەڕاوەتەوە و دواتر لەلایەن ژنەكەی و پیاوێكی ترەوە كوژراوە.
هاوكات، غالب عەتییە گوتەبێژی فەرمی پۆلیسی دیالە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، ئەو ژنە ناوی (ن. ح) و چوار منداڵیشی هەیە بە هاوكاری پیاوێكی تر بەناوی (س .س) كە پێوەندی خۆشەویستییان هەبووە مێردەكەی خۆی كوشتووە.
زیاتر گوتی، مێردی ئەو ژنە سەربازە و لە بەغدا دەوام دەكات لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن ژنەكەی و پیاوێكی ترەوە 20 چەقۆ لەسەر و مل و سنگ و پشتی درابوو.
ژنەكە لەبەردەم پۆلیسدا ددانی بەوە داناوە كە لەگەڵ پیاوەكەی نەگونجاوە و بەردەوام كێشەیان هەبووە، بۆیە پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو كەسەدا داناوە.
گەرمیان / سەبری هۆرینی
وشە -
سهرخێڵ هاشم