ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" وێنه‌یه‌كی نوێی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و به‌مه‌یش هه‌رایه‌كی زۆری دروستكردووه، چونكه یه‌كه‌م جاره له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كه‌وه ڕووخساری دایكی و نه‌نكی بڵاو بكاته‌وه.
كارداشیان ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه و پرسیار له هه‌وادارانی ده‌كات و ده‌ڵێت"به‌وه ده‌چێت من كچ و نه‌وه‌ی ئه‌م دووانه بم".
كیم به‌رده‌وام به‌وه ناسراوه خاوه‌نی له شێكی ورووژێنه‌ره و به‌شێك له هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه: " قژت به شێوازێكی سه‌یر و جوان بڕیووه".
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌فزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌ێنه‌ری میوزك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی دزه‌ی كرد، كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.