عەبادی سەردانی مووسڵ دەكات

:: PM:09:54:13/03/2018 ‌

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای كرد كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنیازە سبەی چوارشەم سەردانی شاری مووسڵ و دەشتی نەینەوا بكات و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات.

ئیبنیان جەربا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەو بارەوە رای گەیاند كە بەپێی زانیارییەكان سەرۆك وەزیران سەردانی ناوچەكانی دەشتی نەینەوا دەكات بۆ باسكردنی چەند پرسێك، هەروەها سەردانی ناو شاری مووسڵیش دەكات و پرسی راگەیاندنی لیستی نەسڕ لەو پارێزگایە لە كارنامەی سەردانەكەی عەبادی دەبێت. 

جەربا روونی كردەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پێشوازی عەبادی دەبن و چەندان پرسی پێوەستی بە پارێزگاكە لەگەڵدا باس دەكەن لەوانەی دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە و قەرەبووكردنەوە و مووچەی كەلەكەبووی فەرمانبەرانی و هیتریش. 

ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە دیوانی پارێزگای نەینەوا رای گەیاند كە سبەی چوارشەم عەبادی دەگاتە مووسڵ بۆ راگەیاندنی لیستی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی نەسڕ و كردنەوەی پردی كۆنی مووسڵ دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەدا لەلایەن تیمی ئەندازەیی پارێزگاكە هاتە چاككردنەوە.

پارێزگەی مووسڵ لە حوزەیرانی 2014 لەلایەن رێكخراوی داعشەوە داگیر كرا دوای رووخانی چوار فرقەی سوپا و پۆلیسی عێراق، دوای سێ ساڵ لە فەرمانڕەوایی داعش لە كانوونی یەكەمی پارساڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، ئەگەرچی چاودێران پێیان وایە كە ئەو راگەیاندن زیاتر سیاسییە و هێشتە زوو بوو بۆ راگەیاندن كۆتاهاتنی داعش لە عێراق.

 سەرچاوە: بەغداد تودەی





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل