سۆزان كه‌مال پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس له پۆستێكی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام په‌یامێكی سه‌یر بۆ هه‌وادارانی ده‌نێرێت، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر دروست ده‌كات.
سۆزان كه‌مال له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "پێویست ناكات هه‌میشه قسه بكه‌یت هه‌ندێك جار ده‌بێت بێده‌نگ بیت وشه‌كانی دڵ ناوترێن، له‌وانه‌یه كه‌سێك بێت، به‌یه‌ك ته‌ماشاكردنی چاوت له هه‌موو خه‌مه‌كانت تێ بگات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌و په‌یامه‌ی سۆزان كه‌مال قسه‌ی خۆی نین و قسه‌ی "چارلی چاپڵنی" هونه‌رمه‌ندی ناوداری دنیان، به‌ڵام هه‌وادرانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن ماوه‌یه‌كه به ناوی كه‌سانی ناودار په‌یامی ناخۆشمان بۆ ده‌نێرێت.
له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌یدا دوو وێنه‌ی نوێی بلاو كردووه‌ته‌وه، بووته جێی باس و خواسی كچان باس له جوانییه‌كه‌ی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی ڕووخساری ده‌كه‌ن.
سۆزان كه‌مال، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی تر به‌نیازه له نوێترین پڕۆگرامیدا له كه‌ناڵی "كوردماكس" ده‌ربكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه سۆزان ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگێگه ڕێككه‌وتنی كردووه، به‌ڵام له به‌رنامه تازه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه، وه‌ك خۆی ئاشكرای كردووه له وه‌زی به‌هار یه‌كه‌م پڕۆگرامی وه‌زی نوێی سۆزان پێشكه‌ش ده‌كات.