ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار ئاشكرای كرد كه وازی له كاری هونه‌ری هێناوه و خه‌ریكی كاری ڕێكلام كردنه بۆ ماڕكه جوانكارییه‌كان.
ئه‌مڕۆ كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ " به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وته‌وه و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاو كرده‌وه كه خه‌ریكی كاری ڕێكلام كردنی بازرگانییه.
كریستاڵ له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌ڵێت :" ئه‌م ماڕكه‌یه زۆر باشه بۆ قژه‌كانتان به‌كاری بهێنن".
كریستاڵ له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له گۆرانی گوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وته‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد، پێده‌چێت چی تر كاری هونه‌ری نه‌كات.