خانمه گۆرانیبێژ ناوداری پۆپی كوردی "هێڵی ڵۆڤ"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی تر‌ى تایبه‌تی خۆی له پاریسی پایته‌خی فڕه‌نسا بڵاو كرده‌وه، وێنه‌كه و جله‌كانی بوونه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
هه‌وادارانی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردووه ئاخۆ بۆچی ماوه‌یه‌كه وێنه‌كانی له فڕه‌نسا بڵاو ده‌كاته‌وه و ئێسته خۆی له هه‌ولێره ؟.
به‌مشێوه ده‌ركه‌وتنی هه‌واداره كچه‌كانی وه‌سفی جوانی جه‌سته‌ی و دیزاینی جله‌كانیان كردووه، ستایلى جله‌كانى ئه‌مجاره‌ى هێلى بووه‌ته خواسى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان، به‌وه‌ى زیاتر له مادۆناى ئه‌ستێره‌ى دنیا ده‌چێت، به‌م شێوه‌یه.
هێلین عه‌بدوڵا، ناسراو به ھێلی ڵۆڤ له‌دایكبووی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٨ له ورمێ، كچه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ر و ئه‌كته‌ری ناوداری كورده، به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی ئینگلیزیین، له ساڵی ٢٠١٣ به‌هۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، له ساڵی ٢٠١٤ له فیلمی (Mardan) ده‌ركه‌وت، هێلین ئێسته له لۆس ئانجلوس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌نته‌رێكی جوانكاری تایبه‌ت به خانمانی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و ده‌وترا له‌م دۆخه‌ی ئێسته كوردستان تێی كه‌وتووه و ته‌نگژه‌ی داراییه كاتی ئه‌وه نییه له‌م جۆره شوێنانه بكرێته‌وه و به پاره‌ی كێ توانیوویه‌تی ئه‌م كاره بكات.