سڤیلییە مانچستەر یونایتدی تووشی شۆك كرد و لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپای كردە دەرەوە

:: AM:09:34:14/03/2018 ‌

شەوی رابردوو یانەی سڤیلییەی ئیسپانی ئەنجامێكی چاوەڕواننەكراوی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەدەستهێنا و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پاڵەوانیەتییەكە كردە دەرەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی سڤیلییە لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد بووە مێوانی یانەی مانچستەر یوناتید و یارییەكەشی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لێ بردەوە.

هەرسێ گۆڵی یارییەكە لە گێمی دووەم تۆمار كران، ویسام بن یدەری ئەستێرەی فڕەنسی لەگەڵ هاتنە نێو یاریگە لە ماوەی 4 خولەكدا 2 گۆڵی بۆ یانەی سڤیلییە لە خولەكانی 74 و 78 تۆمار كرد، لە خولەكی 84یش رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری بەلجیكی تاكە گۆڵەكەی یانەی مانچتسەر یونایتدی تۆمار كرد.

لە یاریی چووندا كە بەر لە 3 هەفتە ئەنجام درابوو، هەردوو یانەكە لەنێو یاریگەی رامۆن ساچێز پیزخوان بەبێ گۆڵ یەكسان ببوون، بەمەش یانەی سڤیلییە بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا و دوای یانەی ریال مەدرید بووە دووەم یانەی ئیسپانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و یانەی مانچستەر یونایتدیش ماڵئاوایی یەكجاری لە پاڵەوانیەتییەكە كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م