عه‌بدوڵا باروونی كه ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی دیاری كوێته، دوێنێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ گیانی له ده‌ست دا.
باروونی كه به‌مدوایییه به‌شداركردنی له زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌واو كردبوو كه بڕیاره بۆ ئه‌م ره‌مه‌زانه بێته پێشاندان، دوێنێ له ته‌مه‌نی 44 ساڵی كۆچی دوایی كرد و ژیانی به‌جێ هێشت كه ئه‌و رووداوه بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته، جۆرێك بوو له شۆك.
باروونی له ساڵی 1973 له كوێت له دایك بووه، له ساڵی 1991ه‌وه چووه‌ته ناو دنیای نواندن و تا ئێسته به‌شداریی له ده‌یان زنجیره دراما و شانۆ و فیلمی سینه‌مایی كردووه، بۆیه به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره زۆر دیاره‌كانی كوێت و هونه‌ری عه‌ره‌بی دێته ژمار.
نموونه‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی باروونی به‌شداریی تێیاندا كردووه، وه‌ك زنجیره دراماكانی "الاختیار"، "الاصیل"، "رحله شقى" و "مسك و عنبر". هه‌روه‌ها شانۆیییه‌كانی "فری كویت"، "غابه الفرح" و "صانع السفن". له‌گه‌ڵ فیلمه سینهمایییهكانی "شباب كول"، "شقه سته" و "هامه".
دوا كاری هونه‌ریی باروونی، زنجیره درامای "الخافی أعڤم" ه كه به‌مدوایییه وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه و بڕیاره له‌م ره‌مه‌زانه پێشان بدرێت، ئه‌ویش له ده‌رهێنانی عه‌بدوڵا ئهلسعده.