دزیكۆ یانەی رۆمای گەیاندە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا
یانەی رۆمای ئیتاڵی لەسەر حیسابی یانەی شاختار دۆنیتیسكی ئۆكڕانی بەفەرمی خۆی گەیاندە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.
دوێنێ سێشەم یانەی رۆما لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی شاختاری كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، تاكە گۆڵی یارییەكەش لەلایەن هێرشبەری بۆسنی ئیدین دزیكۆ لە خولەكی 52ی گێمی دووەم تۆمار كرا.
لە یاریی چووندا یانەی رۆما لەنێو یاریگەری دونیاس ئەرینا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕا بوو.
بەمەش یانەی رۆما دوای یانەی یۆڤانتۆس بووە دووەم یانەی ئیتاڵی بەفەرمی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.
وشە -
ئامانج ئهكرهم