ژنێكی كه‌نه‌دی دوای ئه‌وه‌ی بیستی منداڵه‌كانی بێ‌ڕێزییان به‌رانبه‌ر شۆفێری پاسه‌كه‌یان كردووه و تووڕه‌یان كردووه، سزای دان و حه‌وت كیلۆمه‌تر به پێ گه‌یاندنی بۆ قوتابخانه.
شۆفێری پاسێك له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه‌نه‌دا، له ده‌ست دووان له قوتابییه‌كانی كه هاتوچۆی پێ ده‌كردن بێزار بوو، چونكه بێ‌ڕێزییان به‌رانبه‌ر كرد و هێنده له‌گه‌ڵیان گوت تا تووڕه‌یان كرد، له‌به‌رئه‌وه سكاڵای لای دایكیان كرد.
دایكی ئه‌م منداڵانه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی به منداڵه‌كانی بدات، داوای له شۆفێری پاسه‌كه‌یان كرد نه‌یه‌ت به شوێنیان‌دا، چونكه خۆی ئه‌وانی به پێ گه‌یانده قوتابخانه‌كه‌یان كه نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تر له ماڵیانه‌وه دوور بوو.
ئه‌م ژنه وێنه‌یه‌كی منداڵه‌كانی له كاتی ڕۆیشتنهكهدا گرت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه پارچه كاغهزێكیان پێیه و له‌سه‌ری نووسراوه "له‌به‌رئه‌وه‌ی بێڕێزیمان به‌رانبه‌ر شۆفێری پاسه‌كه‌مان كرد، دایكمان ناچاری كردین به پێ بڕۆین".
له پێناو په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی، ئه‌م ژنه هیچ گوێی به سه‌رما و كه‌شی سه‌ختی وڵاته‌كه‌یان نه‌دا و منداڵه‌كانی به پێ گه‌یانده قوتابخانه، له ڕێی ئه‌و پۆستهشیهوه بیری خه‌ڵكی هێنایه‌وه كه ده‌بێت منداڵه‌كانیان وا فێر بكه‌ن ڕێز له به‌رانبه‌ره‌كانیان بگرن، به‌های ئه‌و شتانه بزانن كه بۆیان ده‌كرێت تا ڕه‌نجی به‌رانبه‌ر به خه‌سار نه‌ده‌ن.