سه‌ركرده‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گوتی، له‌دوای ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا و عێراق به ده‌ستیان هێنا، پێویسته زیاتر دڵنیا بین له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و سه‌قامگیرى له‌م وڵاتانه.
ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، له‌كاتی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ دانانی بودجه‌ی 2019 گوتی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هاوبه‌شییه‌كی گه‌وره‌یان كردووه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌ڵامه‌تی وڵاتان له ئاڵۆزترین ناوچه‌ی دنیا كه سێنتكۆمه. هه‌روه‌ها گوتی، له ساڵی پار سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به ده‌ست هێناوه بۆ شكاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسڵامی له سووریا و عێراق.
زیاتر گوتی، نزیكه‌ی 98%ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش بوون گرتوویانه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی له‌ناوچوونی باری دارایی داعش له نێوان ده‌ستماندایه.
ڤۆتێل گوتی، بۆ زیاتر دڵنیابوون له نه‌هاتنه‌وه‌ی تیرۆرستان، پێویسته ڕێوشوێنه‌كان بۆ زیاتر سه‌لامه‌تبوونی ناوچه‌كان زیاتر بكرێت له به‌هێزكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان.
هه‌روه‌ها ڤۆتێل گوتی، چالاكییه خراپه‌كانی ئێران له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی سێنتكۆم هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له 2011 له دوای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا گه‌شه‌ی سه‌ندوو و توانی زۆرینه‌ی خاكی سووریا داگیر بكات، دواتر له 2014 ڕووی له عێراق كرد و سێیه‌كی وڵاته‌كه‌ی داگیركرد و تا نزیك به‌غدا پێشڕه‌وی كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو به پشتیوانی هاوپه‌یمانان و هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ناوچه‌كه توانرا ئه‌و ڕێكخراوه له هه‌موو لایه‌ك تێكبشكێنرێت.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د