كادرانی یه‌كێتی له به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی گردبوونه‌وه
ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و دژی بێباكی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان و پارچه پارچه‌كردنی یه‌كێتی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبه‌كه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌و كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی یه‌كێتی هاتووه، له ئاست دۆخی یه‌كێتی زۆر نیگه‌رانین، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌بری هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی مێژویی و ئێسته و داهاتووی یه‌كێتی، بێباكانه به دڵسۆزی ئێمه‌یان نه‌زانی، له بری گۆڕانكاری و چاكسازی و به‌ستنی كۆنگره، كه‌چی به به‌رچاوی ئێمه هه‌ر خه‌ریكی پارچه پارچه‌كردنی یه‌كێتین.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه هاتووه، له‌مه‌ودوا به كردار به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێین ئیتر بوه‌ستن و ڕێگه ناده‌ین چیتر یه‌كێتی داشی ده‌ستی ئێوه بێ، وه‌ك وه‌فاداریمان بۆ خوێنی شه‌هیدان و له‌به‌رچاوگرتنی جوامێری پێشمه‌رگه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ئاماده بن و ئێمه‌یش به ئه‌ندازه‌ی بێباكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، دژی هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌وان ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه له كاتێكدایه، زۆربه‌ی لایه‌نگران و كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له هه‌ولێر به پشتیوانی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه داده‌نرێن، ئه‌و هه‌نگاوه ڕه‌نگه به‌كارهێنانی كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بێ، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و فشاری باڵه‌كانی ئه‌و حزبه بۆ سه‌ر یه‌كتر.
له ماوه‌ی ڕابردوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری باڵی بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی توندی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوول كرد و به هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ناوبرد و له به‌رانبه‌ریش دا، كۆسره‌ت ڕه‌سوول له وه‌ڵامی ئه‌ودا باڵی بنه‌ماڵه‌ی به تێكدانی ڕه‌وتی كوردانه‌ی یه‌كێتی و پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه تۆمه‌تبار كرد و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كۆنگره بۆ تێكدان ببه‌ستن نه‌ك بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د