رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى كوێتى ئاشكراى ده‌كات، سعوودیه و حووسییه‌كان به نهێنى له دژى ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ى "سیاسه"ى كوێتى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، سعوودیه به نهێنى و دوور له ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میلیشیاى حووسییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ى بارودۆخى یه‌مه‌نه‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه، دوێنێ محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام گوته‌بێژى حووسییه‌كان كه خۆیان به ئه‌نسارۆڵا ده‌ناسێن، له شارى مه‌سقته‌وه به‌ره‌و ریاز رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعوودیه بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، كڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، سعوودیه حووسییه‌كان له ئێران دوور بخاته‌وه و له به‌رانبه‌ردا سعوودیه پاڵپشتى حووسییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى سیاسى داهاتووى یه‌مه‌ن به‌شدار بن، هه‌روه‌ها به‌شدارى له به‌ڕێوه‌بردنى یه‌مه‌نیش بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى سیاسه‌ى كوێتى ئاماژه‌ى بۆ سایتێكى یه‌مه‌نى كردووه، كه هه‌مان بابه‌تى دانوستاندنى نهێنى له نێوان سعوودیه و حووسییه‌كان ورووژاندووه، به‌ڵام ئه‌و سایته كه ناوى مه‌شهه‌دى یه‌مه‌نییه، پێی وایه گفتوگۆى حووسییه‌كان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه حووسییه‌كان ده‌یانه‌وێ هه‌ندێك سازش پێشكه‌ش به سعوودیه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته كه‌مێك هێرشه ئاسمانییه‌كانى بۆ سه‌ر ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه كه سێ ساڵه ئه‌نجام ده‌دات.
گرنگترین شت كه له دانوستاندنه‌كه زه‌ق ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیى سعوودیه ئه‌وه‌یه حووسییه‌كان له ژێر هه‌ژموونى ئێران ده‌ربهێنێت.