سه‌رۆك بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسین

سه‌رۆك بارزانی له‌ ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی،هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه‌، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دام كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نیا فڕۆكه‌خانه‌ و بودجه‌ نین و گرنگه‌ هه‌موو پرسه‌كان بیریان لێ بكرێته‌وه‌ و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.

سه‌رۆك بارزانی له‌ چه‌ند تویتێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مێژوویی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی و ئابووری ده‌ستوورین، ناكرێ ته‌نیا له‌ كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و بودجه‌ كورت بكرێنه‌وه‌.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ سێشه‌م به‌غدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ ڕووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ڕۆژی پێنجشه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بۆ وڵاتانی دنیا ئاسایی ببنه‌وه‌، هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:11:08:14/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌