به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.