به‌پێی نووسراوێكی مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆپییه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، مه‌ڵبه‌ند پشتگیری كه‌سێك ده‌كات بۆ دانانی وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
له نووسراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی نۆیی شاره‌زووری یه‌كێتیدا كه ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی ئه‌و حزبه كراوه و تێیدا هاتووه، "پشتگیری له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر هه‌ڤاڵ خورشید ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوود به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت".
له به‌شێكی سیڤی ئه‌و پڕۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره‌دا كه هاوپێچی نووسراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ند كراوه بۆ مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه هه‌ڤاڵ خورشید له ماوه‌ی دوو ساڵدا كه پۆستی راگری فاكه‌ڵتی وه‌رگرتووه، چه‌ندان كاری كردووه له به‌رژه‌وه‌ندیی حزب و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند ئیشوكاره‌كانم راپه‌ڕاندووه".
دكتۆر هه‌ڤاڵ خورشید ئه‌و مامۆستایه‌ى مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور نووسراوه‌كه‌ی پشتگیری كردووه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ئه‌وه شتێكى ئاسایییه و پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه گه‌وره بكرێت و قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت، چونكه له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و نووسراوه بۆ مه‌كته‌بى رێكخستنى حزبه‌كه نه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا".
خورشید ده‌ڵێ، "هه‌موو لایه‌نێك مافى خۆیه‌تى كاندیدى هه‌بێت بۆ پۆسته جیاجیاكان، به‌تایبه‌ت ئه‌و پۆستانه‌ى به‌پێى سازان له نێوان لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌رى، ئه‌م نووسراوه‌ى منیش بۆ مه‌كته‌بى رێكخستن كراوه نه‌ك بۆ خوێندنى باڵا". به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌گه‌ر بۆ خوێندنى باڵا بكرایه، ئه‌وكات كارێكى نایاسایی بوو".
"وه‌زیر و پارێزگار و په‌له‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان هه‌موویان به سازان له كاندیدى لایه‌نه‌كان دانراون، هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ربه لایه‌نێكه، بۆیه ئه‌وه‌ى منیش به هه‌مانشێوه‌یه وه‌ك كاندیدێكى ئه‌و حزبه، پشتگیرى كراوم". پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر هه‌ڤاڵ خورشید وای گوت.
ئه‌م پڕۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره له سیڤییه‌كه‌یدا كه خۆی نووسیویه‌تی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور هاوپێچی نووسراوه‌كه‌ی كردووه، خۆی ده‌ڵێ "ته‌نسیقی ته‌واوم هه‌بووه له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور به ئاگاداری سامان گه‌رمیانی و جه‌میل هه‌ورامی بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی زانكۆ، چالاككردنی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و دانانی به‌رپرسانی فاكه‌ڵتی به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور".
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم، چه‌ندان مه‌رجى دیارى كردووه بۆ دانانى كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆكانی كوردستان، له هه‌مووی گرنگتر، زانینى چه‌ند زمانێكه جگه له كوردی و پله‌ى زانستی له پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر بۆ سه‌ره‌وه بێت.
ئه‌و نووسراوه له كاتێكدایه وه‌زیری خوێندنی باڵا له پشكی یه‌كێتییه و پێشتر زۆرجار تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی به حزبییانه كار ده‌كات و جیاوازی له نێوان زانكۆكانی كوردستان ده‌كات.
له به‌رانبه‌ردا حه‌سه‌ن وه‌هبى مامۆستایى زانكۆ بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته روو كه كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن له زانكۆ و قوتابخانه‌كان، یه‌كێكه له هه‌ستیارترین و گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی هه‌ر وڵاتێك كه بێگومان به‌سه‌ركه‌وتنى لایه‌نى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌توانین بڵێین ئه‌و وڵاته یان ئه‌و هه‌رێمه سه‌رده‌كه‌وێت.
زیاتر گوتی، "له كوردستان له بوارى خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده‌دا كارى حزبى زۆر كراوه و لایه‌نه‌كانى هه‌رێم ده‌ستیان خستووه‌ته ئه‌و بواره‌یشه‌وه كه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه كارێكى مه‌ترسیداره و نابێت ئه‌و دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌یییانه به حزبى بكرێن و كادر و لایه‌نگرانى حزب به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتوویی بێت".
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، ده‌بێت مامۆستایانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن حزب له‌و ناوه‌ندانه دوور بخه‌نه‌وه، نه‌ك كار بكه‌ن بۆ زیاتركردنى ده‌سه‌ڵاتى حزبى، چونكه به بوونى ده‌سه‌ڵاتى حزب، ئه‌و دامه‌زراوه گرنگانه به ته‌واوى داده‌ڕمێن .
"ده‌بێت زانكۆكان بكرێن به ناوه‌ندی زانست و زانیارى و پێگه‌یاندنى كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا، بۆیه دیاریكردنى كه‌سه‌كان بۆ سه‌رۆكى زانكۆ و سه‌رۆكى به‌شه‌كان، ده‌بێت به‌پێى توانا و لێهاتوویى و سیڤى بێت". وه‌هبی وای گوت.
وشه/ هه‌ڵه‌بجه- سه‌لام ره‌شید