به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ری، بۆ ڕێكخستنی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان به وردی پرسی ڕێكخستنی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانه به‌وشێوه‌یه‌ی له ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریانه‌ی پێمان دراوه بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ین، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه ده‌چه‌سپێنرێن و هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌ربڕیووه.
له 29ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو، به‌غدا به بڕیارێك گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی وه‌ستاند، ئه‌مه‌یش به سزایه‌كی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژمار كرا، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بوو، كێشه و گرفتی زۆریان بۆ دروست بوو.