به بێ هیچ ئه‌زموونێكى سیاسى و دیپلۆماسى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گره‌وى له‌سه‌ر رێكس تیلریسن كرد و له به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى، كردی به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رێكس تیلرسنى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دوور خسته‌وه، تیلرسن بێ ئاگایى خۆى له‌م بڕیاره نیشان دا و گوتى، "له تویته‌ر بینیومه". له باره‌ى وه‌زیره نوێیه‌كه‌ش كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته وه‌زیرى ده‌ره‌وه، تیلرسن گوتى "له دووره‌وه ده‌یناسم، نازانم به دیدارى گه‌یشتووم یان نا".
ئه‌گه‌ر تیلرسن به بڕیارێكى تاكڕه‌وانه‌ى تره‌مپ دوور خرایه‌وه، هه‌ر به بڕیارى ئه‌ویش هاتبوو، دوور له سیاسه‌ت تیلرسن 40 ساڵ كارى له كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى نه‌وت ده‌كرد، به‌ره‌به‌ره له كاره‌كه‌ى سه‌رده‌كه‌وت تا دواجار گه‌یشته سه‌رۆكى جێبه‌جێكار.
هه‌رچه‌نده زۆر له‌وه ناڕازی بوون له‌وه‌ى تیلرسن بكرێت به وه‌زیرى ده‌ره‌وه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بوون پێیانوابوو تواناى تیلرسن له ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كان هاوكارى ده‌كات له كارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا.
كاتێك دۆناڵد تره‌مپ دانانى تلیرسنى راگه‌یاند گوتى، تیلرسن شاره‌زاترین كه‌سه له ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كان له دنیا، ئه‌و ده‌توانێ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه راست بكاته‌وه.
تیلرسن له ساڵى 1952 له ویلایه‌تى تێكساس له دایك بووه، ته‌مه‌نى 64 ساڵه، ئه‌و كاتێك له زانكۆى تێكساس له ویلایه‌تى ئۆستن خوێندنى ته‌واو كردووه، وه‌ك ئه‌ندازیارێك له كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل كارى كردووه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت له ماوه‌ى كاركردنى تیلرسن بۆ كۆمپانیاكه جگه له ئه‌مه‌ریكا له رووسیا و یه‌مه‌ن كارى كردووه، پێوه‌ندییه‌كى زۆر توند و به‌هێزى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا هه‌بووه.
ته‌نانه‌ت له ساڵى2013 له‌به‌ر به‌هێزیى پێوه‌ندییه‌كه‌ى به كرملین، میدالیاى تایبه‌تى وه‌رگرتووه، بۆیه خاڵى دیار له كاتى ده‌ستنیشانكردنى تیلرسن وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بابه‌تى پێوه‌ندى بوو له‌گه‌ڵ رووسیا.
ئه‌وكات رێكس تیلرسن گوتى، "وڵاتانى رۆژئاوا پاساوى خۆیان هه‌یه بۆ نیگه‌رانبوون له به‌رامبه‌ر رووسیا"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوو سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین وه‌ك تاوانبارى جه‌نگ بناسێنێ.