نمایشكارێكی جلوبه‌رگ، له‌به‌رئه‌وه‌ی درێژیی قاچه‌كانی له چاو كچی ئاسایی‌دا زۆر بوو، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و له میدیاكاندا به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان باسی لێوه ده‌كرێ.
ئۆیا ئۆسته‌رجین كچه نمایشكارێكی خه‌ڵكی سویده، درێژیی هه‌موو باڵای 178 سانتیمه‌تره، كه‌چی ته‌نیا قاچه‌كانی واته له كه‌مه‌رییه‌وه تا پێی 108 سانتیمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌م درێژییه‌ی قاچه‌كانی وای كردووه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌ناوبانگ بێت و وه‌ك نمایشكار له دنیادا بناسرێت، هه‌رچه‌نده ئۆیا یه‌كه‌م كه‌س نییه كه به‌م شێوه‌یه ناوبانگیشی ده‌ركردبێت، چونكه پێش ئه‌ویش كارۆلین ئارپه‌ر كه كچه نمایشكارێكی 39 ساڵه‌یه، درێژی قاچه‌كانی گه‌یشتووه‌ته 130 سانتیمه‌تر، به‌مه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی درێژترین قاچ له دنیادا.
كارۆلین وه‌ك خاوه‌نی درێژترین قاچ له ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێسته ناوبانگی ئه‌و و ئۆیا به جیهانی نه‌ناسێنراوه و ناویان نه‌چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه، چونكه پێش ئه‌وان سفتلانا بانكراتوڤای ڕووسی كه درێژی قچه‌كانی گه‌یشتووه‌ته 131 سانتیمه‌تر، ناوی له كتێبی گینسدا هاتووه و ناوه‌كه‌ی به جیهانی ناسێنراوه.