دواى شه‌ش مانگ دواكه‌وتن له واده‌كه‌ى خۆى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌ست به خولى چواره‌مى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌كات.
بڕیاره ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كه له 24ى سێپتێمبه‌ر هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجێلا مێركڵ، سوێندى یاسایى بخوات وه‌ك راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌كار بێت، به‌ر له‌وه‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌ت ئه‌نجام بدات.
چاوه‌ڕوانى ئه‌وه له مێركڵ ده‌كرێت، هاوپه‌یمانه‌كانى له‌وه دڵنیا بكاته‌وه كه توانایه‌كى كارا ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتێكدا هاتنه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له سهروبهندیهتى و هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌وروپاش گۆشه‌گیرن و لایه‌نگرى ئه‌و حزبانه‌ش زیاد ده‌بێت كه دژى سیسته‌مى ئێسته‌ى ئه‌وروپان.
بۆیه ریفۆرمى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له پێشینه‌ى كارنامه‌ى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا ده‌بێت، بۆیه مێركڵ به‌ڵێنى داوه په‌له بكات له‌وه‌ى ده‌نگى به‌هێزى ئه‌ڵمانیا له ئه‌وروپا به‌رز بكاته‌وه.
وه‌ك راگه‌یاندنه‌كان باسى ده‌كه‌ن، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا مێركڵ به‌ره‌و پاریس ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له‌گه‌ڵ ئیمانۆیل ماكرۆن له‌باره‌ى ریفۆرمى یه‌كێتیى ئه‌وروپا بدوێن.
ئه‌نجێلا مێركڵ له ساڵى 1954 له دایك بووه، له ساڵى 1990 یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى سیاسى بوو كاتێك جێگرى گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌وكاته‌ى ئه‌ڵمانیا بوو، بۆ جارى چواره‌مه ده‌بێته راوێژكارى ئه‌ڵمانیا.