جان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا به زمانێكى زۆر زبر له دژى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا وه‌ستایه‌وه كه ده‌رهه‌ق به عه‌فرین ئه‌نجامى ده‌دات.
جان ئیف لۆدریان ده‌ڵێ، "ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى دژ به چه‌كداره كورده‌كان له ناوچه‌ى عه‌فرینى سووریا، هیچ پاساوێكى نییه".
سایتى سكاى نیوز نووسیوه‌تی، ئه‌مه زبرترین زمانه تا ئێسته له لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێكى ناتۆ له دژى توركیا به‌كارهاتبێت.
له‌وه‌ته‌ى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستى پێكردووه، حكوومه‌تى فڕه‌نسا له ناوخۆدا رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ر ته‌نگژه‌ى سووریا.
لۆدریان به ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى فڕه‌نساى گوت، "هه‌رچه‌نده نیگه‌رانییه‌كان له باره‌ى سنوور ره‌وایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بێت بگوترێت ئه‌مه پاساو نییه بۆ رۆیشتنى هێزه‌كانى توركیا بۆ قووڵایى خاكى سووریا".
لۆدریان هۆشدارى ده‌داته توركیا و بارودۆخى عه‌فرین "به هه‌ستیار و ترسناك" وه‌سف ده‌كات، ده‌ڵێ "پاریس له‌وه ده‌ترسێ ئۆپراسیۆنى توركیا ببێته لاوازبوونى جووڵه‌كردن له به‌رامبه‌ر داعش، كه كورده‌كان له زۆربه‌ى میحوه‌ره‌كان سه‌رى رم بوون له دژى توندڕه‌وه‌كان".
فڕه‌نسا هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ریكا، چه‌ك به هێزه كوردییه‌كانى سووریا داوه و مه‌شقى پێكردوون.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له باره‌ى پێوه‌ندیى فڕه‌نسا و هێزه كوردییه‌كان ده‌ڵێ، "پێوه‌ندییه‌كى كۆنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد، ئێمه ددان به رۆڵى سه‌ره‌كیى ئه‌وان ده‌نێین له ئازادكردنى ره‌قه".
لۆدریان بۆ جارى سێیه‌مه داوا له توركیا ده‌كات ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى بوه‌ستێنێ، پێشتریش ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا هه‌مان داواى له ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كردبوو.